Advertisement

Lana Zangana - Nheni Ewin

Kurdish (Sorani)

Nheni Ewin

من پێت ناڵم خۆشم دەوێی
بەڵام ئەوەندە دەزانم
لە هەناسەم پێویستتری بۆ ژیانم بۆ ژیانم
لە سۆماشم پێویستتری بۆ چاوانم بۆ چاوانم
من هەر ئەوەندە دەزانم
بێ تۆ ژیانم مردنه
هەرچی دەکەم نرخی نەبوو
ناکردنه ناکردنه
من هەر ئەوەندە دەزانم
تۆ نەبی هیچه مرۆڤێ
نەبی تا بووژێنەرەوەی
هەستەکانم هەستەکانم
من پێت ناڵم خۆشم دەوێی
بەڵام ئەوەندە دەزانم
لە هەناسەم پێویستتری بۆ ژیانم بۆ ژیانم
لە سۆماشم پێویستتری بۆ چاوانم بۆ چاوانم
 
من پێت ناڵم خۆشم دەوێی
بەڵام ئەوەندە دەزانم
وەکوو ناوم وەکوو ڕۆحم
تۆ هەر پێویستی پێمەوە
وەکوو سترانی ئەبەدی
سۆزی ئەشقت دەڵێمەوە
من نازانم خۆشم دەوێ
یان نامەوێ یان نامەوێ
نازانم ڕۆحی من بە بێ
تۆ دەسڕاوێ تۆ دەسڕاوێ
من هەر ئەوەندە دەزانم
تۆ نەبی هیچه مرۆڤێ
نەبی تا بووژێنەرەوەی
هەستەکانم هەستەکانم
من پێت ناڵم خۆشم دەوێی
بەڵام ئەوەندە دەزانم
لە هەناسەم پێویستتری بۆ ژیانم بۆ ژیانم
لە سۆماشم پێویستتری بۆ چاوانم بۆ چاوانم
 
Submitted by mohamad137454 on Thu, 11/10/2018 - 20:08
Added in reply to request by Kicia14021991
Thanks!thanked 2 times

 

 

Advertisement
Comments